|
به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
(ئه‌ل ) مالیکی به که‌ر ناوێرێ
، به کورتان ره‌په‌ره‌پیه‌تی ،
ئه‌مه قسه‌یه‌کی نه‌سته‌قی
کوریه ،که ده‌ڵێ " به‌که‌ر
ناوێرێ به کورتان ره‌په
رهپیهتی " . مه‌به‌ستم
ئه‌مه‌یه که (ئه‌ل)
مالیکی (چون ئه‌گه‌ر (ئه‌له)
که‌ی پێوه نه‌بێ، خودای
نه‌خواسته یا پردی به‌غدا
ده‌رمێ یا که‌س نایناسێ) ،
له‌م رۆژانه دا ، به هۆی
فه‌رمانێکی چاوه‌ڕوان کراو ،
بڕیاری دا هێزی چه‌کداری
عاره‌ب ، بێنه ناوچه‌ی خانه‌قین
و ده‌وروبه‌ر . خه‌ڵک ئه‌م
شته‌یان زۆر پێ سه‌یر بو و سه‌ری
داغیان سوڕ ما ، به‌ڵام من هه‌ر
وه‌ک له نووسینه‌کانی پێشووم دا
هه‌یه ، هه‌میشه ئه‌مه‌م
چاوه‌ڕوان ده‌کرد و ده‌مزانی
ئه‌گه‌ر له به‌غدا تۆزێک وزه
بیته‌وه به‌ریان ، هیز بۆ
هه‌ولێر و ئه‌و چه‌شنه
جێگه‌یانه‌ش ده‌نیرن ، تا بگا به
خانه‌قین و ... . هیچ دووریش نیه
هێندێک له‌و تهپووتۆزهی که
دهراوسێکانیش ، له ده‌ڤه‌ری
قه‌ندیل و سنووره کانی هه‌رێمی
کوردستان ده‌یکه‌ن ، فیت و به
داوخوازی (ئه‌ل
) مالیکی نه‌کرابێ ، هه‌مو
ده‌زانن ئه‌و جێ نشیهنه
ره‌سه‌نه‌ی سه‌ددام ، له
کرده‌وه دا زۆر له ته‌ک هاوسێ
کاندا ، هاوپهیمانتره تا
کوردستانی به وته‌ی خۆمان "
فێدێڕاڵ" ی ئێڕاق . خودا بێ
چاوێنی بکا ، له ته‌واوی گه‌ڕه‌ک
، کۆڵان و شه‌قامه کانی به‌شی
عارب نشینی ئێڕاق، وه‌ک شاره
مێرووله ، تێڕوڕیستی هه‌مه
چه‌شنه هه‌ڵ ده‌قوڵێ ، به
چهشةێکی وا که مرۆڤ جارێ وا
هه‌یه پێی وایه ، ته‌واوی
باشووری ئێڕاق تیڕۆڕیستن و له
شه‌قامه کانی به‌غدا و شاره‌کانی
دیکه، سێڵاوی خوێن هه‌ڵ ده‌ستێ
، که (ئه‌ل)
تییدا داماوه و ناوێرێ فززه بکا
، که‌چی هێز ده‌نێری بۆ
کوردستانێک ، که مه‌ڵبه‌ندی
ئاشتی و ئازادیه . کورد وته‌نی
بیلامانێ ،
(ئه‌ل)
" به‌که‌ر ناوێری ، به کورتان
رهپهرهپیه تی " یا با بڵێم
به کۆپان ره‌په‌ره‌پیه‌تی .
کوردیش به پێی سروشتی ئاشتی
خوازانه و ساکاری خۆی
له‌به‌رخۆیه‌وه ، هه‌ر باسی
دێمۆكڕاسی ،ده‌ستوور و فێدێڕالیسم
ده‌کا ، که‌چی ( ئه‌ل) مالیکی
دێمۆکڕاسی و ده‌ستووری لا وه‌ک
هێره‌ڵماسی ( په‌تاته) وایه و
فێدێڕالیسمیش به خه‌یاڵ پلاو و
خه‌ونێکی هه‌ڵ خه‌ڵه‌تێنی
کوردانه ده‌زانێ ، هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه به ده‌گمه‌ن ددان به‌م
شتانه دا ده‌نێ .
که‌س نازانێ ، ئایا ئه‌و هێزه
زه‌به‌لاحه شپرزهکراوهی (
ئه‌ل) ، بۆ ناوچه کانی
دیاله ، ئه‌نبار ، شارۆچکه‌ی
سه‌در و ئه‌وانه پێویست تر بوون
، که ئه‌و په‌رژینی قایم بێ ،
وه‌ک مشك له ترسیان ، له "
ناوچه‌ی که‌سکی به‌غدا " ، خۆی
شاردوه‌ته‌وه ، یا له ناوچه‌ی
گه‌رمێن ( نه‌ک
گه‌رمیان ) ؟ . گه‌لۆ ئه‌گه‌ر جار
جاریش له که‌رکووک ، خانه‌قین
یا ناوچه‌کانی گه‌رمێن
ته‌قیینه‌وه یا شتێکی وا دزێو
روده‌دا ، هه‌مو ده‌زانین کاری
کورد نیه ، باش وابه، (ئه‌ل)
هیزی خۆی بۆ له نێو بردنی
تێڕۆڕیستگهل به کار به‌رێ ،
نه‌ک بۆ شێواندن و داگیرکردنی
ناوچه‌کانی کوردستان ، که به
داخه‌وه به‌چه‌شنی فه‌ڕمی
به‌شێکن له خاکی نا فێدێڕالی
ئێڕاقی عاره‌ب .
دیاره ئه‌گه‌ر سه‌رۆک گه‌لی کورد
، له‌م قۆناغه ناسکه‌دا زۆر وریا
نه‌بن و وه‌ک جاران به ساکاری
یا دڵ‌پاکی و چاوپۆشی له‌گه‌ڵ
ئه‌م کێشه‌یه رووبه‌رو ببنه‌وه
، دیسان کورد وه‌ک کایه‌ی
حولله‌سێ دێته‌وه سه‌ر سێ و
ده‌بێ ئه‌وانیش له پێدهشتیهکان
پاشه‌کشێ بکه‌ن و پێمان خۆش بێ یا
نا خۆش ، بچنه‌وه بۆ کۆنه
هێلانه‌ی خۆیان ، له‌ته‌نیشت
بێجوه هه‌ڵۆکانی سه‌ربه‌رزی
قه‌ندیل .
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران – 5/5/2708
|