|
ڕاپۆرتی به‌ڕێوه چوونی 25ی
گه‌لاوێژ له شاری ڤێستێرۆسی وڵاتی
سوێد
یه‌كێتی لاوانی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران له شاری ڤێستێرۆس
بۆ ڕێز گرتن له هاتنی 25ی
گه‌لاوێژ، 63هه‌مین ساڵرۆژی
دامه‌زرانی حیزبی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران له شاری ڤێستێرۆس
جێژنێكی پڕ شكۆی كه زیاتر له 550
كه‌سی تێدا به‌شدار بوون به‌ڕێوه
برد. جێژنه‌كه له كاتژمێر 18.30
سه‌رله ئێواره‌ی 23-08-2008 له
لایه‌ن سومه‌یه ده‌روێشی و حه‌كیم
ئێنفێرادی و شیرین عه‌زیمی وه‌ك
به‌ڕێوه به‌ری به‌رنامه‌كه ده‌ستی
پێ كرد. پاش به‌خێر هاتن و
پێشكه‌ش كردنی چه‌ند كۆپله
شیعرێك، گروپی سرودی یه‌كێتی
لاوان سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی
ره‌قیبیان خوێند و دوای
ده‌قه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ گیانی
سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی
گه‌له‌كه‌مان، په‌یامی ئه‌م حیزب
و ڕیكخراوانه خوێندرایه‌وه:
1- په‌یامی حیزبی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران له شاری ڤێستێرۆس
له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدوڵا
عه‌بدی.
2- په‌یامی حیزبی شیوعی له
لایه‌ن به‌ڕێز هاوڕێ خالید.
3- په‌یامی پارتی دێمۆكراتی
كوردستان ڕێكخراوی ڤێستمانلاند له
لایه‌ن به‌ڕیز خاتو ڕۆشنا
مه‌گرور.
4- په‌یامی كۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
5- په‌یامی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه
كوردستانیه‌كان له وڵاتی سوێد له
لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ردار دزه‌یی.
6- په‌یامی كۆمه‌ڵه‌ی كوردی له
شاری ڤێستێرۆس له لایه به‌ڕێز كاك
كه‌ریم عه‌بدول كه‌ریم عومه‌ر.
7- په‌یامی یه‌كێتی ژنانی
دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له
شاری ڤێستێرۆس له لایه‌ن به‌ڕێز
ئاره‌زوو حیسامی.
8- په‌یامی یه‌كێتی لاوانی
دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له
لایه‌ن به‌ڕێز ئامانج عه‌بدی.
دوابه‌دوای خوێندنه‌وه‌ی
په‌یامه‌كان گروپی هه‌ڵپه‌ڕكی
یه‌كێتی لاوان به یارمه‌تی كاك
عه‌تای ده‌روێشی به خوێندنه‌وه‌ی
پارچه شیعرێك به ناوی من حیزبی
دێمۆكراتم دیمه‌نێكی جوان بۆ
ڕێزگرتن له 25ی گه‌لاوێژ
ڕازاندرایه‌وه‌و چه‌ند شێوه
هه‌ڵپه‌ڕكێه‌ك پێشكه‌ش به ئاماده
بوان كرا. پاشان هونه‌رمه‌ندی لاو
كاك ئۆمید موحه‌مه‌دی به چه‌ندین
گۆرانی خۆش كۆڕه‌كه‌ی به جۆش و
خرۆش هێنا. پاشان خاتو ئاره‌زوو
حیسامی گۆرانیه‌كی پێشكه‌ش كرد.
دوای نۆره درا به هونه‌رمه‌ندی
ده‌نگ خۆشی گه‌له‌كه‌مان كاك
میكایل كه بێت و شه‌وه‌كه‌مان
زیاتر بۆ بڕازێنێته‌وه. پاشان
كیژی تازه پێگه‌یشتو خاتو سومه‌یه
ده‌روێشی به چه‌ند گۆرانیه‌كی
بادینی كۆره‌كه‌ی زیاتر بۆ
ڕازاندینه‌وه. پێویسته بگوترێ كه
جێژنه‌كه تا كاتژمێر 1ی نیوه‌شه‌و
درێژ‌ه‌ی هه‌بوو. لێره‌دا پێویسته
وه‌ك كۆمیته‌ی یه‌كێتی لاوان له
شاری ڤێستێرۆس و كۆمیته‌ی
ئاماده‌كاری جێژنی 25ی گه‌لاوێژ
63هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
سوپاس و قه‌در دانی خۆمان له
جه‌ماوه‌ری به‌شداری مه‌راسیمه‌كه
بكه‌ین كه بۆ جارێكی دیكه
سه‌لماندیان كه هاوپشت و
هاوپه‌یمانن له گه‌ڵ حیزبی
پێشه‌وا قازی دا. هه‌روه‌ها جێی
خۆیه‌تی سوپاسی بێ پایانی خۆمان
ئاراسته‌ی یه‌كێتی لاوانی
شا‌ره‌كانی ئۆرێبرو و سالا بكه‌ین
كه به دڵفراوانیه‌وه به ده‌نگی
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری جێژنه‌كه‌وه
هاتن و چالاكانه به‌شدار بوون.
هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی سوپاسی
به‌ڕێز كاك ئه‌سعه‌د سوڵتانی، كاك
نه‌جمه دین حیسامی، كاك عه‌تا
ده‌روێشی و كاك عارف سه‌بزی
بكه‌ین كه له به‌رێوه چوونی
جێژنه‌كه‌دا یارمه‌تی كۆمیته‌ی
ئاماده‌كاری 25ی گه‌لاوێژ بوون.
یه‌كێتی لاوانی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران، كۆمیته‌ی
ڤێستێرۆس










|