ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
کومیته‌ی لینشۆپینگی حدکا به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ شه‌و ئاهه‌نگیکی سازکرد
ڕۆژی شه‌ممه 23-8-2008 کومیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سوید شه‌و ئاهه‌نگێکی به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ بۆ بنه‌ماڵه حیزبیه‌کان له ئه‌و شاره پێک هێنا. سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که به ڕاگرتنی یه‌ک ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له ڕه‌وانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ کرد، پاشان له لایه‌ن کاک سه‌لیم ده‌روێشی و خوشکه ئایش مه‌لازاده به خێرهاتنی به‌شداران کرا. دواتر کاک عه‌لی باله‌کی به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له ئه‌و شاره به کورتی باسی کار‌و چالاکیه‌کانی کومیته‌ی بۆ به‌شداران کرد ، هه‌ر وه‌ها کاک عه‌لی ئه‌سوه‌ند و کاک حه‌بیب ئه‌لیاسی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کاری کومه‌لایه‌تی له شاری لینشۆپینگ هیندێک زانیاری پێویستیان پێشکه‌ش به به‌شداران کرد. به‌شی ئاخری به‌رنامه‌که ته‌رخان کرا بوو بۆ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ که به‌شدارانی شه‌و ئاهه‌نگه‌که تا کاتژمێر 11 و نیوی شه‌و 25 ی گه‌ڵاوێژیان پێرۆز کرد. کومیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سوید.
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com