|

شاندێكی یه‌كیه‌تیی ژنانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
سه‌ردانی لێژنه‌ی ژنان له
پارڵمانی كوردستانیان كرد
رۆژی سێ‌شه‌ممه، 29ی
گه‌ڵاوێژی 1387ی هه‌تاوی
به‌رانبه‌ر به 19ی ئاگۆستی
2008ی زایینی، شاندێًكی
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران به
سه‌رپه‌رستی خاتوو هێرۆ
جلدیانی، به‌رپرسی گشتیی
یه‌كیه‌تیی ژنان‌و هاورێیه‌تی
به‌رێزان چنوور قادری،
ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی‌و
حه‌بیبه عه‌بدوڵڵایی،
ئه‌ندامی كۆمیته‌یی
به‌رێوه‌به‌ریی گشیتی
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران سه‌ردانی
لێژنه‌ی ژنان له پارڵمانی
كوردستانیان كرد كه له لایه‌ن
خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه،
ئه‌ندامی پارڵمانی كوردستان‌و
كورده‌خان، رێكخه‌ری لێژنه‌ی
ژنان له پارڵمانی كوردستان، به
گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا.
له سه‌ره‌تایی دانیشتنه‌كه‌دا،
هه‌یئه‌تی یه‌كیه‌تیی ژنانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران به
وردی ره‌وش‌و بارودۆخی ژنانی
كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و
ئه‌و زه‌خت، گوشار‌و سه‌ركووته
سیستماتیكانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران
به سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی‌و
به‌تایبه‌ت ژنانی مافخواز‌و
یه‌كسانیخوازی كوردی خسته
به‌رباس‌و هه‌روه‌ها تیشك خرایه
سه‌ر خه‌بات‌و تێكۆشان‌و
چالاكییه‌كانی یه‌كیه‌تیی
ژنانی دێموكراتی كوردستانی
ئێران له‌م پێوه‌ندییه‌دا.
پاشان خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه
سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی خۆشحالی
خۆیان له‌مه‌ڕ سه‌ردانی شاندی
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، باسێكی تێر‌و
ته‌سه‌لی له سه‌ر بارودۆخی
ژنان له كوردستان كرد‌و تیشكی
خسته سه‌ر كه‌ند‌و كۆسپه‌كانی
سه‌ر ژیانی ژنانی كورد له
باشووری كوردستان‌و هه‌روه‌ها
باسی ئه‌و هه‌نگاو‌و
كرده‌وانه‌ی كرد كه له
پارڵماندا له پێناو ده‌سته‌به‌ر
كردنی مافه‌كانی ژنان له‌م
دواییانه هاوێژراون.
له كۆتایی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا
هه‌یئه‌تی هه‌ر دوو لا جه‌ختیان
له سه‌ر پێوندیی‌و هاوخه‌باتی
ژنانی كورد به گشتی‌و به
تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی‌و
باشووری كوردستانی كرد.
راپۆرت، یه‌كیه‌تیی ژنانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران،
به‌شی راگه‌یاندن






|