|

به‌یاننامه‌ی یه‌كیه‌تیی
لاوانی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
سه‌باره‌ت به 29هه‌مین ساڵی
فتوای جیهادی خومه‌ینی دژی
نه‌ته‌وه‌ی كورد
ــ خه‌ڵكی مافخواز‌و تامه‌زرۆی
ئازادی كورد
ــ لاوانی چاوكراوه‌و
چاونه‌ترسی مه‌یدانی شۆڕش‌و
به‌رخودان
ــ كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤ
دۆسته‌كانی جیهان
28ی گه‌لاوێژی ساڵی 1358ی
هه‌تاوی وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی
په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به ته‌وێڵی
دوژمنانی سوێند خواردووی
گه‌له‌كه‌مانه‌وه. كه له‌و
رۆژه‌دا به فه‌رمانی ئیمامی
ئومه‌ت، رێبه‌ری موسڵمانانی
جیهان‌و رێبه‌ری كۆماری
ئیسلامی ئێران، خومه‌ینی ره‌ش
بین‌و خۆ ویست فتوای جیهادی
دژی نه‌ته‌وه‌ی زولم لێكراو‌و
حه‌قخوازی كورد ده‌ركرد.
خومه‌ینی كۆنه‌په‌رست‌و
مه‌زنخواز له‌و فتوایه‌دا
فه‌رمانی به هێزه
چه‌كداره‌كانیدا كه له ئاسمان‌و
زه‌وییه‌وه په‌لامار بده‌نه
سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازی
گه‌لی كورد‌و، رشتنی خوێنی
رۆڵه‌كانی كوردی بۆ پاسدارانی
جه‌هل‌و نه‌زانی حه‌ڵاڵ كرد‌و،
وتیشی:" ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌و
رێگایه‌دا بكوژرێت شه‌هیده‌و
یه‌ك راست جێگه‌ی به‌هێشتی
به‌رینه."
به‌و فه‌رمانه پاسدارانی
بیركوێر‌و گوێ له مست‌و كورد
كوژی ئاخووندی له سه‌ره‌وه‌ی
ئه‌وانیش كه‌سانی وه‌ك:
خاڵخاڵی، تاڵه‌قانی‌و مه‌لا
حه‌سه‌نی‌و... ده‌ستی ره‌شیان
به خوێنی سه‌دان لاوی كورد
سوور كرد.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شه‌ڕی
كوردستان، پێش فتوای جیهاد،
شه‌ڕی نێوان حكوومه‌ت‌و خه‌ڵكی
ئازادیخوازی كوردستان بوو. به
ده‌رچوونی فه‌رمانی جیهاد بوه
ئه‌ركێكی ئایینی‌و شه‌رعیی‌و،
شه‌ڕی نێوان موسڵمان‌و كافر، كه
پێویست كرا له سه‌ر هه‌ر
موسڵمانێك كه توانای چه‌ك
هه‌ڵگرتنی هه‌بێ، ده‌بێ
ئاماده‌ی جیهاد‌و به‌رنگاری
بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕمان‌و سه‌ر
سووڕمانه، ئه‌و فتوایه دژی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌رچوو كه
ئه‌وانیش موسڵمانن‌و پابه‌ندی
ئایینی پیرۆزی ئیسلام بوون.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران وێڕای
مه‌حكوومكردنی ئه‌و جینایه‌ته
نامرۆییانه، ئه‌وه وه‌بیر
كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌هێنێته‌وه
كه ئێستاش ئه‌و فتوایه له
فورم‌و بیچمی جۆرا‌وجۆردا هه‌ر
درێژه‌ی هه‌یه‌و به‌داخه‌وه
بێ‌ده‌نگی لێهێنان، رێژیمی
ئاخووندی كۆماری ئیسلامی روو
هه‌ڵماڵاوتر كردوه.
داوا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵگه مرۆڤ
دۆسته‌كانی جیهان ده‌كه‌ین كه
به‌رامبه‌رئه‌و جینایه‌تانه‌ی
رێژیمی ئاخووندی ده‌رحه‌ق به
گه‌لانی ئێران به‌گشتی‌و گه‌لی
كورد به تایبه‌تی بێده‌نگ نه‌بن.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی
كوردستان
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی
مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد
برووخێ رێژیمی فتواده‌رانی
جیهاد دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
28ی
گه‌لاوێژی1387ی‌هه‌تاوی
|