|

پیرۆز و سه‌رکه‌وتوو بێت
کۆنفرانسی 25ی گه‌لاوێژ له وڵاتی
سوێد
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 16-8-2008
کۆنفرانسی پێش کۆنگره‌ی 14 هه‌می
حیزبمان له وڵاتی سوێد به
به‌شداری هاوڕێی به‌ریز و
تێکۆشه‌ر کاک شاهۆ حوسێنی
نوێنه‌ری حیزبی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات له
شاری ئیسکیلستوونا
پێک هات.
کاری کۆنفرانس له کاتژمێر 11ی
پێش نیوه‌رۆ به سروودی
نه‌ته‌وایه‌تی،،ئه‌ی ڕه‌قیب،،
ده‌ستی پێ کرد. به‌شداران به
هه‌ستانه سه‌رپێ وخوله‌کێک
بێده‌نگی ڕێزیان له شه‌هیدانی
خه‌باتکاری حیزب ونه‌ته‌وه‌که‌مان
گرت و ئه‌مه‌گداری خۆیان چه‌ند
پات کرده‌وه.
کۆنفرانس له لایه‌ن به
ته‌مه‌نترین وکۆنترین ئه‌ندامی
حیزب زۆر به‌ڕێز کاک که‌ریم
حه‌داد کرایه‌وه.
کاک که‌ریم له وته‌یه‌کی
کورت‌دا وه‌بیر به‌شدارانی
کۆنفرانسی هێنایه‌وه که
وه‌فادار به ڕێبازی شه‌هیدان و
ڕێبواری به ئه‌مه‌گی ڕێبازیان
بین و یه‌کییه‌تی و ته‌بایی
ریزه‌کانی خۆمان پته‌و بکه‌ین و
به هێزی له شکان نه‌هاتووی
حیزب وگه‌ل پشت ئه‌ستور بین. له
هه‌مان کاتیش دا له موازه‌نه‌ی
هێزی خۆماڵی و دۆژمن دا نابی تۆشی
لێکدانه‌وه‌ی نا راست بێن.
راپۆرتی گشتی کومیته له لایه‌ن
به‌رپرسی کومیته به‌ڕیز کاک قاسم
قاره‌مانی خوێندرایه‌وه.
کۆنفرانس زۆر به وردی و
به‌رپرسانه‌وه گوێی بۆ هه‌موو
به‌شه‌کانی راپۆرت ڕاگرت و به
درێژه نزیک به 9 کاتژمێر تێبینی
و پێشنیاری خۆیان له‌سه‌ر ڕاپۆرت
وخاڵه لاوازه‌و به هێزه‌کانی
کاری کومیته و باسی سیاسی وگشتی
وهه مه لایه‌ن ڕاگه‌یاند و
ته‌ییدی ڕاپۆرته‌که‌یان کرد.
ئه‌م جار له لایه‌ن هاوڕێی
تێکۆشه‌ر کاک شاهۆ حوسێنی وێرای
وتارێکی سیاسی و پڕ ناوه‌رۆک له
سه‌ر وه‌زعی گشتی کوردستان و
ئێران و ناوچه وجیهان، زۆر به
حه‌و‌سه‌له و به وردی وه‌ڵامی
ره‌خنه و پێشنیاره‌کانی
هاوڕییانی دایه‌وه.
کاک شاهۆ له به‌شێکی وتاره‌که‌ی
دا گرینگی ته‌واوی به
به‌هێزکردنی کۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران فیده‌راڵ و
هه‌ول دان بۆ به یه‌کده‌نگ کردنی
هێزه کوردستانییه‌کانی
به‌ئه‌رکی کۆنگره و ڕیبه‌رایه‌تی
هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی 14 هه‌می
دانا. هه‌ر وه‌ها له‌سه‌ر ئه‌رکی
نوێنه‌رانی کۆنگره و گرینگی کاری
کۆنگره و ئه‌رکی دوارؤژی
ڕێبه‌رایه‌تی حیزب دا گه‌لێک
تێبینی وخاڵی پڕ به‌هره ی ده‌ست
نیشان کردن.
له به‌شێکی دیکه‌ی کاری کۆنفرانس
دا به‌شیک له ئه‌ندامانی
کومیته، وه‌ڵامی پرسیار و
تێبیینه‌کانیان دایه‌وه.
به‌شی کۆتایی کاری کۆنفرانس
هه‌ڵبژاردنی کومیته‌ی تازه‌ی
ته‌شکیلاتی سوێد و نوێنه‌ر بۆ
کۆنگره‌ی 14 هه‌می حیزب بوو. به
شانازییه‌وه ئه‌م به‌شه‌ش به
سه‌رکه‌وتووییه کۆتایی به کار
وئه‌رکی خۆی هێنا.
هه‌ر وه‌ها هاوڕێی تێکۆشه‌ر و
وره به‌رز کاک مه‌لا حه‌سه‌ن
شیوه‌سه‌ڵی ئه‌ندامی کومیته‌ی
ناوه‌ندی که به‌شداری کۆنفرانسی
بوو، وتارێکی کورت و پڕ ناورۆک و
ریئالیستانه‌ی پێشکێشی کۆنفرانسی
کرد.
کۆنفرانس کاتژمێر 6ی به‌یانی رۆژی
یه‌ک شه‌ممه 17-8-2008 زۆر
سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی به کار
خۆی هێنا و ئه‌رکی خۆی به جێ
گه‌یاند
به‌شی راگه‌یاندی کومیته‌ی حیزبی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێران - سوێد
|