|
باوكیك له مه‌ریوان سه‌ری
كچه‌كه‌ی له له‌شی جیا
كرده‌وه
له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا گوێ
بیستی هه‌واڵێكی زۆر
سه‌رسوورهێنه‌ر‌و دڵته‌زێن بووین،
كچێكی بێ گوناهی كورد له
شاری مه‌ریوان بوو به قوربانی
داب‌و نه‌ریتی كۆن
كۆمه‌ڵگاكه‌مان، كچێكی ته‌مه‌ن
18 ساڵ به ده‌ستی دڵره‌قانه‌و
بێره‌حمانه‌ی باوكی ده‌كوژرێت.
زۆر به‌داخه‌وه شه‌وی پێنج
شه‌ممه 24ی گه‌ڵاوێژی 1387ی
هه‌تاوی، فریشته نه‌جاتی
خه‌ڵكی گوندی كانی دینار سه‌ر
به شاری مه‌ریوان له لایه‌ن
باوكییه‌وه به‌و په‌ڕی
دڵره‌قی‌و به شێوه‌یه‌كی
دڕندانه ده‌كوژرێت. ئه‌وه‌ی
له‌م پێوه‌ندییه‌دا
سه‌رسوورهێنه‌ره، شێوه‌و
چۆنیه‌تیی كوشتنی ئه‌و كچه‌و
هه‌روه‌ها هۆی كوشتنه‌كه‌یه‌تی!
فریشته نه‌جاتی له ته‌مه‌نی
14 ساڵاندا به زۆره‌ملی له
لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ناچار
ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پیاوێكدا كه
به دڵی نه‌بووه، ژیانی
هاوبه‌ش پێك بێنێت، پاش ماوه‌یه‌ك
فریشته به هۆی كێشه‌و ناكۆكی
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌یه‌ك
جیا ده‌بنه‌وه. دواتر فریشته
له مالی باوكی‌دا ده‌ژیت‌و
ده‌مایه‌وه. چه‌ند رۆژ به‌ر له‌و
رووداوه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا تووشی
كێشه‌ك بوو‌و په‌نای بۆ مالی
مامی بردبوو، به‌ڵام باوكی
فریشته نه‌جاتی ئه‌وی له
ماڵی مامی هێنابووه ماڵی
خۆی‌و رۆژی 26ی گه‌ڵاوێژی
1387ی هه‌تاوی سه‌ری له
لاشه‌ی جیا كرده‌وه! ئه‌م
رووداوه ویژدانی هه‌موو خه‌ڵكی
شاری مه‌ریوان‌و هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه گوێ بیستی
هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌كه بوون،
هه‌ژاند‌و بووه مایه‌ی
نیگه‌رانی‌و بێزاری له‌و
كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه دژ به
كچێك.
به ده‌ست پێشخه‌ری "كۆمه‌له‌ی
پشتیوانی له ژنانی مه‌ریوان"و
به‌شداریی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری
ئه‌و شاره له دژی كوشتنی
فریشته نه‌جاتی به ده‌ستی
باوكییه‌وه به شێوه‌یه‌كی
دڕندانه رۆژی شه‌ممه 26ی
گه‌لاوێژ خۆپێشاندانێ وه‌رێ خرا،
خۆپَشانده‌ران
ئه‌و كرده‌وه‌یان به توندی
مه‌حكووم كرد. شایانی باسه
ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران كه له
2000 كه‌س تێده‌په‌ری‌و به
هه‌ڵگرتنی ته‌رمی سه‌ر بڕاوی
فریشته‌و وتنه‌وه‌ی درووشم له
چوارچێوه‌ی شه‌رمه‌زار‌و
مه‌حكووم كردنی ئه‌و كرده‌وه
نامرۆڤانه‌و هه‌ر چه‌شنه
كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه،
بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات
خۆپێشاندانه‌كه‌یان درێژه پێدا.
ئه‌م شێوه كوشتنه نامرۆڤانه‌و
دڵره‌قانه‌یه له هه‌موو یاسا،
رێسا‌و به‌ها‌و پره‌نسیپێكی
ئینسانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی به
دووره‌و بێ‌گومان خاڵێكی زۆر
نیگاتیڤ‌و نه‌رێنی له سه‌ر
بیر‌و بۆچوونه‌كانی گه‌لانی
ده‌ورووبه‌ر له سه‌ر كولتوور‌و
كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌بێت.





|