|

به‌رێزان
كادر‌و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویسته‌كان
ژنانی خه‌باتگێڕ‌و شۆڕشگێڕی
كوردستان
میوانانی هێژا
له لایه‌ن كومیته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانه‌وه به
بۆنه‌ی جێژنی 25ی گه‌لاوێژ،
63هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی
حیزبی دێموكراتی كوردستان پڕ
به دڵ پێرۆزبایی خۆمان
ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی
كوردستان، كادر‌و پێشمه‌رگه،
ئه‌ندامان، لایه‌نگران‌و دۆسته
تێكۆشه‌ره‌كانی حیزبی دێموكرات
ده‌كه‌ین.
پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕ
یه‌كه‌م‌و دووهه‌می جیهانی
هه‌لومه‌رجی نێوخۆیی،
ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌ویی
دۆخێكی وه‌های هێنایه ئاراوه
كه پێویستیی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران، به حیزبێكی
مودێڕن‌و دێموكرات له هه‌موو كات
زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرا. 63 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر ئافراندنێكی گه‌وره
له مێژووی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران پێكهات، ئه‌ویش
دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران بوو، كه وه‌ك
حیزبێكی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی
رێكوپێكی سیاسی‌و دێموكراتیك
هاته مه‌یدانی بزووتنه‌وی
رزگاریخوازانه‌ی كورده‌وه.
دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات به‌و
پرۆگرامه پێشكه‌وتوو‌و
دێموكراتیكه‌كه‌ی كه له پێناو
رزگاریی گه‌لی كورد له ژێر
باری زوڵم، زۆرداری‌و
چه‌وسانه‌وه هه‌یبوو هیوایه‌كی
نوێی خسته نێو دڵی هه‌موو گه‌ل
له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا. به‌م
شێوه‌یه قۆناغێكی نوێ له
خه‌باتی مافخوازانه‌و
دێموكراسیخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان
ده‌ستی پێكرد.
به‌رنامه‌و ئامانجه دێموكراتیك‌و
پێشكه‌وتووه‌كانی حیزبی
دێموكرات گرینگی‌یه‌كی به‌رچاو
ده‌دا به رۆڵ‌و به‌شداریی
هه‌موو چین‌و توێژه‌كان، به
تایبه‌ت رۆڵی ژنانی كورد له
به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتی
ره‌وا‌و مافخوازانه‌ی گه‌لی
كورددا به‌رز ده‌نرخێنێ.
دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنان له
سه‌رده‌می كۆماری كوردستان دا،
وه‌ك یه‌كه‌مین رێكخراوی تایبه‌ت
به ژنانی كورد نیشانه‌ی رێز
گرتن‌و بایه‌خدانی رێبه‌رانی
حیزبی دێموكراته به رۆڵی ژنی
كورد.
به‌شداریی ئاكتیڤ‌و چالاكانه‌ی
ژنانی كورد له پرۆسه‌ی
خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی
كورد له كوردستانی ئێران له
نێو ریزه‌كانی حیزبی دێموكرات
دا، ده‌توانێ فاكته‌ر‌و
گارانتییه‌كی باش‌و كاریگه‌ر بێ
بۆ سه‌ركه‌وتن‌و وه‌دیهاتنی
هیوا‌و ئامانجه‌كانی
گه‌له‌كه‌مان.
پیرۆز بێ جێژنی 25ی گه‌لاوێژ،
63هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی
حیزبی دێموكراتی كوردستان
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی میللی
دێموكراتیكی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران به پێشه‌نگیی
حیزبی دێموكرات
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی گشتیی
25ی گه‌ڵاوێژی 1387ی هه‌تاوی
ژنانی كورد له كوردستانی ئێران
ده‌بێ بڕبڕه‌ی خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تی بن
ئه‌مرۆ 25ی گه‌لاوێژ 63 ساڵ
به‌سه‌ر دامه‌زراندنی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
تێده‌په‌رێ، له‌م رۆژه‌دا به
دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی
له‌سه‌ر بنه‌ما
ته‌شكیلاته‌یه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ
ـ كاف هیوایه‌كی گه‌شی خسته
نێو دڵی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی
كوردستانی ئێران. چوونكه بۆ
یه‌كه‌مین جار بوو كه گه‌لی
كورد ده‌بوو به خاوه‌ن حیزبێكی
خاوه‌ن به‌رنامه‌و ئوسوول‌و
پره‌نسیب‌و ئامانجی مودێرن‌و
دێموكراتیك.
هه‌ر حیزبێك كه فه‌لسه‌فه‌ی
خهباتو تێكۆشانی خۆی له‌سه‌ر
بنه‌ما دێموكراتیكه‌كان
دامه‌زراند بێت‌و باوه‌ری به
دێموكراسی‌و به‌رابه‌ری‌و
عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له
نێو كۆمه‌لگادا هه‌بێت، ناتوانێ
له به‌رانبه‌ر هێز‌و توانانی
نیوی حه‌شیمه‌تی ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه كه‌متر خه‌م بێت‌و
بایه‌خی پێ نه‌دات، هه‌ر له
سه‌رتای دامه‌زراندنی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێبه‌رانی ئه‌م حیزبه و له
سه‌رووی هه‌موویان پێشه‌وای
نه‌مر قازی محه‌مه‌د چه‌ند مانگ
پاش دامه‌زراندنی حیزب‌و له
سه‌رده‌می زێرینی كۆمار
كوردستان رێكخراوی یه‌كیه‌تی
ژنانی دیموكراتی كوردستانی
دامه‌رزاند. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
حیزب له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو به
ره‌چه‌شكێنی‌یه‌ك بۆ ژنانی كورد
كه بتوانن بێنه گۆره‌پانی
خهباتو خۆیان له نێو كۆمه‌ڵگا
له بوارگه‌لی سیاسی،
كۆمه‌لایه‌تی ، فه‌رهه‌نگی‌وهتد
دا ببینه‌وه. دیتمان كه له
سه‌رده‌می كۆماری كوردستان دا
به هۆی دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵگای
كوردستان له‌و كاته‌دا‌و زاڵ
بوونی كولتور‌و داب‌و نه‌ریتی
كۆن، گرینگی‌و بایه‌خ به
به‌شداری ژنان دراو‌و له هه‌موو
گرینگتر قوتابخانه بۆ خوێندن
وفێربوون ژنان دامه‌زرا.
له قۆناغی پاش سه‌ركه‌وتنی
شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیش
هه‌رچه‌ند به هۆی سه‌پاندنی
شه‌ڕێكی ناره‌وا به‌سه‌ر
نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی
ئێران، ژنان نه‌یاتوانی به
شێوه‌یه‌كی چالاك‌و به‌ربڵاو له
مه‌یدانی خه‌بات و به‌رخودانی
قاره‌مانانه‌ی شه‌ڕدا رۆڵ بگێڕن،
به‌ڵام زۆرن ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ر‌و
ئازادیخوازانه كه له‌و
هه‌لومه‌رجه دژواره‌ی خهباتو
به‌رخوودانی چه‌كدارانه‌دا شان
به شانی هاورێ‌و برا
پێشمه‌رگه‌كانیان تێكۆشان‌و
فیداكاری‌یان نواند‌و
قارمانه‌تیان له خۆیان نیشان دا‌و
له‌م پێناوه‌دا ده‌یان
پێشمه‌رگه‌ی ژن له
سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
دوژمنی داگیركه‌ر، له پێناو
پاراستانی كه‌رامه‌ت‌و
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی
كورد له كوردستانی ئێران شه‌هید
بوون و به‌شێك له‌و ژنه
پێشمه‌رگه قاره‌مانانه له
مه‌یدانی خه‌باتی میللی
دێموكراتیكی كورد له كوردستانی
ئێران به رێبه‌رایه‌تی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
ماون‌و تێده‌كۆشن. هه‌روه‌ها زۆر
بوون‌و هه‌ن ئه‌و ژنه
نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی كه
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌رك و
وه‌زیفه‌ی قورسی بنه‌ماڵه‌یی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌سه‌ر شانیان
بوو، وه‌ك پشتیوان‌و
یارمه‌تی‌ده‌رێكی سه‌ره‌كیی
هێزی رزگاری‌كه‌ری پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان رۆڵیان گێڕا‌و و له
نواندنی هیچ حه‌ماسه‌و
فیداكاری‌یه‌ك خۆیان نه‌پاراست.
مێژووی بزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی كورد له
كوردستانی ئێران به رێز‌و
پێزانینه‌وه له ئێستا‌و
داهاتوودا ده‌ڕوانێته
پشتیوانی‌و یارمه‌تیی به‌رڵاوی
ئه‌وان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران.
پێویسته ژنانی كوردستان له
قۆناغی ئێستای خهباتو
به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی له
پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان
له ژێر ده‌ستی رێژیمی
داگیركه‌ر كۆماری ئیسلامی و
جێگر كردنی دێموكراسی،
ئازادی‌و به‌رابه‌ری له هیچ
هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌ك درێغی
نه‌كه‌ن‌و له هه‌ر رێگایه‌ك كه
بۆیان بلوێ له‌و خه‌باته
مافخوازانه‌یه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
هه‌ر وه‌ك نه‌سرین قاسملوو،
هاوسه‌ری شه‌هیدی نه‌مر دوكتوور
قاسملوو ده‌فه‌رمێ:
خه‌باتی هیچ گه‌لێك به بێ
به‌شداریی ژنان سه‌ركه‌وتوو
نابێ، بۆیه پێویسته ژنانی
كوردیش بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی
مافه‌كانیان‌و ئازادی گه‌ل‌و
نیشتمانه‌كه‌یان، كوردستان، به
جیددی تێبكۆشن‌و له دانی هیچ
به‌ها‌و نرخێك له‌م پێناوه‌دا
درێغی نه‌كه‌ن.
...................................................
پیرۆز بێت25یگه‌لاوێژ ساڵ رۆژی
دامه‌زراندنی یه‌که‌م حیزبی
مۆدێرنی کورد.
25گه‌لاوێژی ئه‌م ساڵ63هه‌مین ساڵ
ڕۆژی دامه‌زراندی حیزبی دیمۆکراتی
کوردستانی ئێرانه.
له‌م ڕۆژه‌دا بوو بۆ یه‌که‌م
جارله مێژووی
گه‌له‌که‌مانداحیزبێکی مۆدێڕن و
پێشکه‌وتوو بۆبه‌ڕێوه‌بردنی
،یه‌کێک له پرشانازی ترین
جوڵانه‌وه‌کانی کورد،له یه‌کێک
له به‌شه‌کانی کوردستان،
واتاکوردستانی ئێراندامه‌زرا.
حیزبی دیمۆکرات که له سه‌ر
بناغه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کاف
دامه‌زرابوو،پاش6 مانگ له
دامه‌زراندنی توانی به که‌ڵک
وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی ئه‌و
کات،به دامه‌زراندنی کۆماری
کوردستان له مه‌هاباد، ببێته
خوڵقێنه‌ری به‌شێکی هه‌ره‌گرنگ و
پڕ له شانازی مێژووی
نه‌ته‌وه‌که‌مان.
هه‌ر چه‌ند حیزبی دیمۆکراتی
کوردستانی ئێران له سه‌رتای
دامه‌زراندنیه‌وه هه‌تا ئێستا
توشی زۆر که‌ندو کۆسپ
بۆته‌وه،به‌ڵام له هه‌مووهه‌ل
ومه رجه‌کاندا به پێی تونا
که‌ڵکی وه‌رگرتوه‌وبه قازانجی
کورد‌و گه‌شه‌کردن وئاڵ گۆر له
کۆڵگای کوردی‌دا هه‌نگاوی
هه‌ڵگرتوه، حیزبی دیمۆکراتی
کوردستان له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا
توانی له ناو چه‌یه‌کی بڵاوی
کوردستان په‌ل و پۆ به‌هاوێ و
ببێته جێگای باوه‌ڕی خه‌ڵک.
له ڕاستی دا حیزبی دیمۆکراتی
کوردستان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30
ساڵ به‌ته‌نیا له مه‌یدانی
خه‌باتی ڕزگاری خوازانه‌ی کوردی
ئێران دا هه‌بوو.
هه‌رچه‌ند پاش روخانی کۆماری
کوردستان،له لایه‌ن ڕژێمی
پاشایاتی یه‌وه،پلانی زۆر به
دژی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به
ڕێوه چوو به تایبه‌ت گرتنی به
کۆمه‌ڵی کادروئه‌ندامانی حیزب
له ساڵه‌کانی 25 ،27 ،32 ،38 ،41
،42 دا،هه‌روه‌ها روداوه
دڵته‌زێنیه‌که‌ی ساڵه‌کانی 46،47
و گیرانی سه دان که‌س له
کوردستان و شه‌هید بوونی
ڕێبه‌رانی بزوتنه‌وه
چه‌کداریه‌که‌ی ئه‌و کاته
نه ته‌نیا نه‌بوونه مایه‌ی له
نێووچوونی حیزب، به‌ڵکو بونه
هۆی شکڵ گرتنی زیاتری کاری
ڕه‌کخراوه‌یی و کار‌و باری حیزبی و
وه ده‌ست هێنانی ئه‌زمونی زیاتری
تێ‌کۆشه‌ران. به دوای ئه‌و
هه‌موو پلانانه بوو که جارێ‌کی
دیکه ڕۆڵه‌کانی حیزب به‌ڕێنیوێنی
ڕێبه‌ری نه‌مر دکتۆر قاسملوو و
هاوکاری هاوڕێیانی هه‌نگاوی جدی
تریان هه‌ڵگرت و بۆ په‌روه‌رده
کردنی کادره‌کانی حیزبی و چاپ و
بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌لاڤۆکی حیزبی
قۆڵیان هه‌ڵماڵی. دوای روخانی
رژێمی پاشایه‌تی خهباتو تێکۆشانی
حیزب چووه قۆناغێکی تره‌وه.
حیزبی دیموکرات پاش ساڵه‌ها
ئاواره‌یی له کێوان ژیان، جارێ‌کی
دیکه خۆی له باوه‌شی گه‌رمی
گه‌له‌که‌یدا دی.
له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا حیزبی
دیموکراتی کوردستان بوو به
خاوه‌نی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌و له
هه‌موو ناوچه‌کانی کوردساتان
حزوری په‌یداکرد.
هه‌ر چه‌ند حیزبی دیمۆکرات و
کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان
چاوه‌ڕوانییان له رژێمی تازه
هه‌بوو که له ڕێگای وتووێژ‌و
ئاشتیه‌وه مه‌سه‌له‌ی کورد
چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام به
داخه‌وه زۆری نه‌خایاند ڕژێمی
تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو
شه‌ری به سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا
سه‌پاند به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران
له‌و هه‌لوو مه‌رجه‌دا ئه‌رکێکی
قورس‌تر که‌وته سه‌ر شانی و
ده‌بوایه ئه‌رکی مێژوویی خۆی به
جێ بگه‌یه‌نێت. ئه‌وه بۆ ماوه‌ی
30 ساڵه شه‌ڕی ماڵ وێران که‌ری
ڕژێم به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا
سه‌پاوه‌و خه‌ڵکی قاره‌مانی کورد
به ڕێبه‌ری حیزبی دیمۆکراتی
کوردستانی ئێران قاره‌مانانه
خۆیان ڕاگرتووه.
ئاڵ و گۆڕه‌کانی ئه‌مڕۆی دوونیاو
گه‌شه‌سه‌ندنی خه‌باتی کورد‌و
ناسینی کورد له دوونیای
ئه‌مڕۆدا، کوردی زیاتر له
ئاواته‌کانی نزیک کردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ ڕژێمی ئێران به هۆی
هه‌ڵه‌کاریه‌کانی زیاتر له نێو
کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ته‌ریک
ماوه‌ته‌وه .
دیموکراسی و مافی مرۆڤ و چه‌کی
ئه‌تۆم و مه‌سه‌له‌ی گه‌لانی
ئێران هۆگه‌لێکن که ڕژێمی ئێران
به‌ره‌و لێواری مه‌رگ ده‌به‌ن.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
وه‌ک ڕێبه‌ری جووڵانه‌وه‌ی
رزگاری خوازانه‌ی گه‌لی کورد له
کوردستانی ئێران و جێگای بڕوا‌و
متمانه‌ی خه‌ڵکی کورد هه‌موو
کاتێک به کرده‌وه‌له مه‌یداندا
بووه، بۆ به‌رگری کردن له مافه
ڕه‌واکانی گه‌لی کورد‌و له‌و
پێناوه‌دا باجی زۆر گه‌وره شی
داوه.
ئێمه به نیسبه‌ت خۆمانه‌وه وه‌ک
یه‌کێتی ژنانی دیمۆکراتی
کوردستانی ئێران شانازی به حیزبی
دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌که‌ین وه‌ک دامه‌زرێنه‌رو
پشتیوانی رێکخراوه‌که‌مان.
جارێ‌کی دیکه پشتیوانی خۆمان له
سیاسه‌تی دروست و ئووسووڵی حیزبی
دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌رده‌بڕین و تا گه‌یشتن به
رزگاری یه‌کجاری له‌گه‌ڵتانین.
به‌رزو پیرۆزبێت 63 هه‌مین ساڵ
ڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی
دیمۆکراتی کوردستان ئێران.
یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی
کوردستانی ئێران- نۆروێژ.
2008
|