|

شه‌هید بوونی
سێ هاوڕێی پێشومان
بەپێی هەواڵی هەواڵدەر ییەکان لە
کوردستانەوە،ئێوارەی ڕۆژی 23ی
گەلاوێژ، ژمارەیەک لە هاوڕێ یانی
پێشوومان ،کات ژمێر 6ی ئێوارەی
ڕۆژی چوار شەممە،لە نزیک ئاوایی
گردێنەی ناوچەی سەردەشت دەکەونە
داوی کەمینی هێزێکی زۆری جاش و
پاسداری بەکرێگیراوی ڕێژیمی دژی
گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران.لە
هەموو لایەکەوە دەدرێنە بەر
دەستڕێژی چەکەکانیان و شەڕێکی
سەخت و خوێناوی دەست پێ دەکات.
لەم شەڕە دا هەر چەند ژمارەیەکی
زۆر لە ئەفرادی گوێ لە مستی
کۆماری ئیسلامی ئێران دەکوژرێن و
بریندار دەبن، بەداخەوە 3 کەس لە
هاوڕێ یانی پێشوومان بە ناوەکانی
هەمزە عەبدوڵاهی ناسراو بە هەمزە
سارتکەیی و قادر نەزمی و قادر
قادری شەهید دەبن و دەچنە ناو
ڕیزی کاروانی لە پسان نەهاتووی
شەهیدانی سوور خەڵاتی
کوردستانەوە.
به‌م بۆنه‌وه هاوده‌ردی
وهاوخه‌میی خۆم له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌وکه‌س‌وکاری ئه‌و
شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه
ده‌رده‌بڕم و هیوادارم رێگایان
پڕرێبوار بێ.
ئه‌سعه‌د گامێشانی
|