ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
چالاكی یه‌كێتی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له شا‌ری ڤێستێرۆس كۆمیته‌ی یه‌كێتی ژنان له شا‌ری ڤێستێرۆس ڕۆژێكی دیاری كرد بۆ هه‌مو ئه‌ندامانی ژنان له‌و شاره له هۆڵی وه‌رزشی بێلێڤی بۆ كایه‌ی بۆڤلینگ. ئه‌ندامانی ژنان توانیان له كاتژمێر 2ی دواینیوه‌ڕۆ رۆژی 19 گه‌لاوێژ به‌رابه‌ر به 10 ئاگوست له ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه و ده‌ست به كایه‌ی بۆڤلینگ بكه‌ن. پێویسته بگوترێت ئه‌ندامانی به‌شدار زۆر خۆشحال بوون بۆ ئه‌و چه‌شنه چالاكیه كه كۆمیته پێكی هێنابوو. ئه‌و رۆژه دیاری كرابوو نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كایه‌ی بۆڤلینگ بكرێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان بتوانن دوای پشوی هاوین به‌شێوه‌یه‌كی خۆش ده‌ست به‌كارو چالاكیه‌كانی كۆمیته‌ی ژنان له شا‌ری ڤێستێرۆس بكه‌نه‌وه. پاش 2 كاتژمێر كۆمیته‌ی ژنان هه‌مو به‌شدار بوانی ده‌عوه‌ت كرد به خواردنی شام له یه‌كێك له ڕیستۆرانه‌كانی شا‌ری ڤێستێرۆس. ئه‌م ڕۆژه له كاتژمێر 5ی ئێوارێ له نێو ڕه‌زامه‌ندی هه‌مو به‌شدار بواندا كۆتایی پێ هات. كۆمیته‌ی یه‌كێتی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له شا‌ری ڤێستێرۆس
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com