|

شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان سی و هه‌شت
كه‌سیان كوشت
PNA
– له گوندێكی وڵاتی فه‌نزویلا
به‌هۆی هێرشی ره‌وه
شه‌مشه‌مه‌كوێره نزیكه‌ی 38 كه‌س
له هۆزی (هیندیه واراو)ییه‌كان
گیانیان له ده‌ستدا.
له‌مباره‌یه‌وه پزیشكه‌كان
رایانگه‌یاندووه ، پشكنینی
تاقیگه‌یی بۆ ئه‌و كه‌سانه
كراوه كه به‌هۆی ئه‌و
شه‌مشه‌مه‌كوێرانه‌وه مردوون له
ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه تووشی
نه‌خۆشی هاری بوون،
هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وانی زانكۆی
كالیفۆرنیا روونیانكردۆته‌وه كه
ئه‌و كه‌سانه‌ی
شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان گازیان
لێ‌گرتوون پێش ئه‌وه‌ی بمرن تووشی
تایه‌كی به‌تین و بێ هێزی
جه‌سته‌یی و قاچه‌كانیان تووشی
ئیفلیجی بۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ
بڵاویانكردۆته‌وه كه ئه‌م جۆره
شه‌مشه‌مه‌كوێرانه له
ئه‌مه‌ریكای باشوور به‌شێوه‌یه‌كی
زۆر بڵاون و به‌پێی راپۆرتی
بنكه‌ی بێركڵی بۆ لێكۆڵینه‌وه و
بنكه‌ی نیشتیمانی فه‌نزویلی
مانگی رابردوو 16
كه‌س به‌هۆیانه‌وه گیانیان له
ده‌ستداوه و ساڵی رابردووش له
به‌رازیل و پیرۆ هه‌ر به‌هۆی
هێرشی ئه‌م شه‌مشه‌مه‌كوێرانه‌وه
38 كه‌س مردوون.
هه‌روه‌ها له گوندی "موكوبۆینا"ی
فه‌نزویلا له كۆی هه‌شتا كه‌سی
دانیشتووی 8 منداڵیان به‌هۆی
گازلێگرتنی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان
گیانیان له ده‌ستداوه.
|