|

راگه‌یه‌ندراوی
PAK
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه
تیرۆریستییه‌که‌ی خانه‌قین
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی
یه‌كشه‌ممه 10 ئاگۆستی 2008،
ده‌ستی ره‌شی تێرۆر گه‌یشته
خانه‌قین و به‌داخه‌وه له
ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی
ئۆتۆمۆبیلێکی مینڕێژكراو له
نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
ئاسایشی ئه‌و شاره‌دا دوو
هاوڵاتی شه‌هید و زیاتر له بیست
و پێنج كه‌سی تر بریندار بوون.
هاوكات زیانێكی ماددیی زۆریش به‌ر
بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه
كه‌وتووه و نزیكه‌ی 30
ئۆتۆمۆبیلیش سووتاون.
حاشاهه‌ڵنه‌گره که ئه‌م
کرده‌وه‌یه به‌شێکه له
هه‌وڵه‌کانی دوژمنانی کورد له
پێناو جێبه‌جێ کردنی
پیلانه‌کانیان دژ به کورد و
کوردستان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌ویی به‌شێکی زۆر
له شارۆچکه‌ی خانه‌قین،
دووابه‌دووای ئازادکرنی عێراق،
توانی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا
ئاسه‌واری ته‌عریب له خۆ
بسڕێته‌وه و خه‌ڵک له
هه‌ڵبژاردنێکی که‌م وێنه‌دا 98%
یان به لیستی 730 و هاوپه‌یمانیی
کوردستان دا و هاوکات
ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی خانه‌قین
به بڕیارى 131 له 21/8/2006 دا
به گشت ده‌نگێكه‌وه داوای كرد
خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى
كوردستان، به‌ڵام به هۆی خراپیی
باری ئه‌منییه‌وه به‌شێک له
كورده ئاواره‌كانی شارۆچكه‌ی
خانه‌قین ئاماده نیین
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان.
هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه رێگای بۆ
به‌شێک له عه‌ره‌به‌کانی
خانه‌قین وه‌کوو ناوچه‌ی
"سه‌عدیه" خۆشکردووه که که‌ڵک
له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن و داوا
له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
بکه‌ن نه‌خرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان. داواکاریی سه‌رۆكی
ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی سه‌عدیه
له کاتی سه‌ردانی ماوه‌ی
رابردووی نوێنه‌ری
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ
خانه‌قین، نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه.
ئه‌م کرده‌وه‌یه له کاتێکدا
روو ده‌دا که کۆماری ئیسلامیی
ئێرانیش ده‌ستی داوه‌ته تێکدانی
ئاسایشی ده‌ڤه‌ره‌که و هێندێک
ناوچه‌ی سنووریی خانه‌قینی
تۆپباران کردووه. هه‌ر بۆیه
ده‌رده‌که‌وێ که وڵاتانی
ناوچه‌که‌ش خوازیاری
ناسه‌قامگیریی ئاسایش و ئاڵۆزیین
له کوردستاندا و بێگومان ده‌ستی
ده‌ره‌کی له کرده‌وه
تیرۆریستییه‌کاندا هه‌یه.
پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای
مه‌حکووم کردنی ئه‌م کرده‌وه
تیرۆریستییه، داوا له حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان ده‌کا زۆرتر
هه‌وڵی سه‌قامگیرکردنی ئاسایش و
هێمنی له‌و ناوچه‌یه‌دا بدا.
هاوکات سووربوون له‌سه‌ر کورد و
کوردستانی بوون و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
سه‌رجه‌م ناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆ
سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، بۆ
هاوڵاتیانی خانه‌قین و به‌گشتی
گه‌لی کورد له باشووری کوردستان،
به باشترین به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
کرداری تیرۆریستان و
تیرۆریستپه‌روه‌رانی ناوچه‌که
ده‌زانێ.
پارتی ئازادیی کوردستان پرسه
و سه‌ره‌خۆشی ئارِاسته‌ی
بنه‌ماڵه و که‌س و کاری
قوربانیانی کاره‌ساته‌که ده‌کا و
هیوای چاكبوونه‌وه بۆ
برینداره‌كان ده‌خوازێ.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
21 گه‌لاوێژی 2708
11 ئاگۆستی 2008
|