|

راگەیەنراوێک لە کوردستان فۆر
پرێس و ماڵپەری ئەنستیوتی دهۆک بۆ
رۆشنبیری گشتی
لە پێناو کار کردن و خزمەتکردنی
زیاتر کوردستان فۆر پرێس
ئەرکەکانی خۆی دەخاتە پاڵ ماڵپەری
ئەنستیوتی دهۆک
بۆ سەرجەم خوێنەران و نووسەران و
راگەیاندکانی کوردستان
راگەیاندنی کوردی لەم قۆناغەدا
پێویستیەکی گرنگە بۆ گەیاندنی
پەیامی مرۆڤایەتی و داکۆکیکردن لە
مافە بنەرٍەتیەکانی
مرۆڤ و تەکاندان بە پێشکەوتنە
ئابووری وسیاسی و کۆمەڵایەتی و
رۆشنبیری و کلتوریدا، هەر لەو
پێناوەشدا دوای دوو ساڵ و نیوی
کارکردنی کوردستان فۆر پرێس (www.kurdistan4press.com)
ئەم ئەرکانەی بە ئەمانتەوە
جێبەجێکرد، قۆناغەکانیش وادەخوازن
لە پێناو بەهێزیدا تواناکان یەک
بخرێنەوە و بە هەموو
بڕوایەکمانەوە کۆکین لەسەر ئەوەی
ئەگەر ماڵی کوردی یەک نەخرێتەوە
بێگومان ناتوانین دەسکەوتە
نەتەوەیی و سیاسی و
ئابورییەکانمان بەهێز بکەین، هەر
لەو روانگەیشەوە لە دوا
کۆبوونەوەی ستافی کوردستان فۆر
پرێس هەریەکە لە بەرێزان خاوەن
ئیمتیاز باوکی ئەلەند و سەرنووسەر
رێبین ئازاد و ئاسۆ عەلی فەرەج و
تەواوی کارمەندانی کوردستان فۆر
پرێس بڕیاردرا کە:
- کوردستان فۆر پرێس لەرووی هەموو
ئیمکانیەتیکەوە بچیتە پاڵ ماڵپەری
ئەنستیوتی دهۆک بۆ رۆشنبیری گشتی
و درێژە بەکارە
راگەیاندنکارییەکەی بدات و بەشێک
لە ستافەکە تەرخان بکرێت بۆ
سەرپەرشتیکردنی ئەو رێککەوتنەی
نێوان کوردستان فۆر پرێس و
ئەنستیوتی دهۆک بۆ رۆشنبیری گشتی.
- باوکی ئەلەند خاوەن ئیمتیازی
کوردستان فۆر پرێس بەرامبەر
مانەوەی هەندێک لەکارمەندانی
کوردستان فۆر پرێس دەستبەجێ
هەلێکی دیکەی کارکردنی دۆزیەوە
تاکو بتوانن بەردەوامی
بەکارەکەیان بدەن.
- لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم
راگەیەنراوەدا داوا لەسەرجەم
نووسەران و رۆشنبیران و دەکەین کە
سەردانی ماڵپەری ئەنستیوتی دهۆک
بۆ رۆشنبیری گشتی (www.digc1.com)
بکەن و لەوێدا بەهەمان گرووتینەوە
ستافی کوردستان فۆر پرێس (www.kurdistan4press.com).
خزمەتی ئێوە دەکات. هیوادارین
بتوانین بە هەمان شێوە و ستایلی
نوێیەوە خزمەت بکەن.
خاوهن ئیمتیازی کوردستان فۆرپرێس
باوکی ئهلهند
بهرپرسی ئهنستیوتی دهۆک بۆ
رۆشنبیری گشتی
عهبدولعهزیزبارزانی
|
باشوری
کوردستان
–
ههولێر
2008 806
|
|
|